نێچیرڤان بارزانی و عەبادی داكۆكييان له پێویستيی کاری هاوبەش كردهوه بۆ چارەسەرکردنی پرسە نیشتمانییەکان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانيی نەسر داكۆكييان له پێویستيی کاری هاوبەش كردهوه بۆ چارەسەرکردنی پرسە نیشتمانییەکان، بە شێوەیەک کە سەقامگیريی وڵات و مافی هەموو پێکهاتەکانی دەستەبەر بکات.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له چوارچێوهى بهرنامهى سهردانهكهيدا بۆ بهغدا، پێشنيوهڕۆى ئهمڕۆ دووشهممه 13-01-2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ د. حەیدەر ئهلعەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانيی نەسر کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا باس لە بەهێزکردنی هاوکاريی نێوان هەولێر و بەغدا کرا، هەروەها داكۆكييان له پێویستيی کاری هاوبەش كردهوه بۆ چارەسەرکردنی پرسە نیشتمانییەکان، بە شێوەیەک کە سەقامگیريی وڵات و مافی هەموو پێکهاتەکانی دەستەبەر بکات، ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە.
له دوا تهوهرى كۆبوونهوهكهی نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادیدا، دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكه و لێكهوتهكانى و چهند پرسێكى ديكهيان خسته بهر باس.
