مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە پێشوازی له نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەکات
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات-هەسەدە، مەزڵوم عەبدی پێشوازی له حەمید دەربەندی نوێنەری مەسعود بارزانی کرد.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات پێشوازی لە نوێنەری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان حەمید دەربەندی کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی کوردی و ناوچەکە تاوتوێکران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەچوو، نوێنەری مەسعود بارزانی جەختی لەسەر گرنگی یەکخستنی ڕیزەکانی کورد و بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی ئێستای سووریا.
لای خۆیەوە فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ژەنەڕال مەزڵوم عەبدی سوپاسگوزاری خۆی بۆ پەیام و پشتیوانی بارزانی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەوڵی هاوبەش هەیە لەنێوان سەرجەم لایەنە کوردییەکاندا بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد.
كلمات مفتاحية
- پارتی دیموکراتی کوردستان
- مەزڵوم عەبدی
- هەرێمی کوردستان
- حەمید دەربەندی
- مەسعود بارزانی
- ڕۆژئاوای کوردستان
