مەسعود بارزانی سەرۆک پارتی لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق گفتوگۆی دۆخی سووریا دەکات
مەسعود بارزانی سەرۆک پارتی لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق گفتوگۆی دۆخی سووریا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ٕی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە کریستۆفەر بیم باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.
لەو دیدارە بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی مەکتەبی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پارتی، مەسعود بارزانی سوپاسی حکوومەتی کەنەدای کرد کە لە شەڕی داعشدا یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی داوە و جەختیشی لە فراوانترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق، پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق و بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی ناوچەکە و سووریا و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تەوەری تری ئەم کۆبوونەوەیە کە باسی لێکرا.
هەروەها پەیوەست بە بارودۆخی سووریا، مەسعود بارزانی ئاماژەی بە مێژووی ئەو نەهامەتی و بێبەشبوونەدا کە لە سووریا بەسەر گەلی کورددا هاتووە و بۆ ئەوەی کارەسات و نەهامەتییەکان لەدژی گەلی کورد دووبارە نەبنەوە، جەختی لە پێویستیی یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکانی سووریا کردەوە.
