سروه عه‌بدولواحید به‌غدا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌نه‌ناردنی موچه‌ی مووچەخۆرانی هەرێم
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی موچه‌و بڕی ژماره‌ی گهیشتو له ساڵی 2024 بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی جیاواز ده‌خاته‌ڕو، پشتڕاستی ئه‌و ژمارانه ده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم باسیان ده‌كات و به‌غدا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌نه‌ناردنی موچه‌ی ئه‌و مانگه و ده‌شڵێت، "حزبێكی سیاسی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌یف سامی هه‌یه".
سروه عه‌بدولواحید له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئای نیوز رایگه‌یاند، به‌پێی یاسای بودجه و داتاكانی لیژنه‌ی دارایی، كورتهێنان له ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌یه.
وتیشی، "پاساوی نه‌ناردنی موچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه كه داهاتی نانه‌وتی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه، به‌ڵام ئه‌مه بابه‌تێكی دیكه‌یه".
سروه عه‌بدولواحید ئاشكراشیكردوه، "ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق دەڵێت، 11 ترلیۆن و 500 ملیار دینارم ناردوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مه راست نیه، چونكه 10 ترلیۆن و 700 ملیار دیناری ره‌وانه كردوه، كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته موچه‌ی 11 مانگی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و ده‌رده‌كه‌وێت مانگێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌دراوه".
سه‌باره‌ت به‌جیاوازی داتاكان، سروه عه‌بدولواحید ده‌ڵێت، "پێمان وایه ته‌یف سامی، خانمێكی پیشه‌ییه و له‌ناو وه‌زاره‌ته‌وه كاری كردوه و ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی به‌ڕێوه‌ده‌بات، من هه‌ستده‌كه‌م كاریگه‌ری سیاسی له‌م ماوانه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و خانمه هه‌یه، كاریگه‌ریه‌كه‌ش له‌لایه‌ن حزبێكی سیاسی ناو چوارچێوه‌ی ههماههنگیهوهیه كه نامه‌وێت ناوی ئه‌و لایه‌نه بهێنم، به‌ڵام ئه‌وه یه‌ك حزبه و ته‌یف سامیش له‌و حزبه‌وه نزیكه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی دروستكردوه، هه‌ربۆیه موچه‌ی به‌سیاسی كردوه".
