به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا مورته‌زا ئیبراهیمی پارێزگاری زیقار دوورخرایەوە
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مورته‌زا ئیبراهیمی پارێزگار.
ئه‌حمه‌د سه‌لیم، وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقاڕ ڕایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ پارێزگاری زیقاڕ ئاماده‌ی دانیشتنی لێپرسینه‌وه‌كه بو، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسیارێكی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه لێكرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كان به‌پێی ویستی ئه‌ندامان نه‌بون، بڕیارێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌ركرا بۆ ئاماده‌كردنی دانیشتنی تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له پارێزگار".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌نگدان و لێپرسینه‌وه زۆر دروسته و هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نییه، به‌ڵام ده‌نگدان بۆ دورخستنه‌وه، وه‌ك لیژنه‌یه‌كی یاسایی، به نادروست ته‌ماشای ده‌كه‌ین، به‌و پێیه‌ی ئێمه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیار بو له كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ دانیشتنه‌كه ئه‌نجام بده‌ین، كاتژمێر 12:00ی پاشنیوه‌ڕۆ پارێزگار له‌پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه و ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ڕێسا ناوخۆییه‌كانه".
مورته‌زا ئیبراهیمی به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كرابو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانی باوه‌ڕپێهێنه‌ر نه‌بون متمانه‌یان لێوه‌رگرته‌وه، ئه‌و پارێزگاره به‌هۆی تێوه‌گلانی له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی و نه‌بونی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی درا.
