سودانی لە لەندەن پێشوازی لە کۆمەڵێک سەرنووسەری باڵای ڕۆژنامە عەرەبییەکان و ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی و بیانی دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە لەندەنی پایتەخت، پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک سەرنووسەری باڵای ڕۆژنامە عەرەبییەکان و ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی و بیانی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سودانی باسی لە سەردانە فەرمیەکەی کرد بۆ بەریتانیا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ پاشا چارلزی سێیەم و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەڕێز کییر ستارمەر و گرنگی و قەبارەی ڕێککەوتنە ئەمنی و ئابووری و گەشەپێدانەکان، کە لە سەردانەکەدا واژۆ کراون و ئەو ڕێککەوتنە دوولایانانە پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت بۆ پەسەندکردنی.
سودانی ئاماژەی بە دۆخی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق کرد، کە سەرەڕای گۆڕانە سیاسییەکانی ناوچەکە و سەرکەوتنی حکومەت لە دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێ ناوچەییەکان، لەگەڵ سووربوون لەسەر هەڵوێستی پرەنسیپی خۆی سەبارەت بە دەستدرێژییەکانی سەر غەززە و لوبنان.
هەروەها سەرۆک وەزیران باسی لە شەفافییەت کرد لە بەرنامەی حکومەتی عێراق و تێڕوانینی سیاسی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەنگاوەکانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە، و جەختی لە پاڵپشتی عێراق بۆ گەلی سوریا بۆ ڕووبەڕوونەوەی قەیرانەکان.
سودانی باسی لە هەنگاوەکانی حکومەت کرد لە بواری یەکخستنی ئابووری و ئاماژەی بە بەردەوامی پەستنەوەی کارەبا کرد لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دامەزراندنی وێستگەیەکی پەیوەندیدار، هەروەها هاوکاری لە بوارەکانی پەرەپێدانی خانووبەرە و دروستکردنی شاری نوێ لە چوارچێوەی ژیانەوەی گەشەپێدان کە لەلایەن بەرنامەکانی حکومەتەوە پلانی بۆ داڕێژراوە و پڕۆژەی ستراتیژی لەخۆ دەگرێت، و دروستکردنی گواستنەوەیەک لە ژێرخان کە گەشەپێدانی بەردەوام پشتی پێدەبەستێت.
سودانی ئاماژەی بە واژۆکردنی گرێبەستەکەی نێوان عێراق و بریتش پترۆلیۆم کرد کە گەورەترین گرێبەستە لە ناوچەکەدا، و جەختی لە هەنگاوی عێراق کردەوە بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی نەوتی خۆی و فراوانکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و وەبەرهێنانی کێڵگەکانی کەرکوک، و گەیشتن بە وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ بە رێژەیەکی تەواو.
قسەکانی میدیاکارە عەرەبی و بیانییەکان تیشکی خستە سەر بارودۆخی ناوچەکە و ڕێڕەوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی کاریگەر لە ناوچەکە و جیهان و هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە قەیرانە ناوچەییەکان، و ئەو پەیوەندییە ئابوریانەی کە عێراق بەدوایدا دەگەڕێت و هەنگاوەکانی یەکخستنی ئابووری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، و ئاڕاستەکانی عێراق بۆ پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتووی ئابووری لەوانە بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.
