سودانی لە لەندەن لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆدەبێتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شوێنی مانەوەی خۆی لە لەندەن لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا خاتوو ئیڤێت کوپەر کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
لەکۆبوونەوەکەدا میکانیزمی هاوکاری هاوبەش لەبوارە ئەمنییەکاندا و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و پشتیوانیکردن لەتواناکانی هێزە ئەمنییەکان لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و هاوکاری هەواڵگری و زانیاری تاوتوێکرا، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەوەی لەسەری ڕێککەوتن لە کاتی سەردانەکەی ساڵی ڕابردووی خاتوو ئیڤێت کوپەر بۆ بەغداد.
سودانی ئاماژەی بەوەدا کە هاوکاریی ئەمنی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لە چوارچێوەی دیدگای ڕێککەوتنی عێراق و بەریتانیا لەسەر ڕێگایەکی ڕوون دەبێت، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە گرنگە جیاوازەکان بۆ هەردوولا.
