سودانی ئاماژە بە گرنگی سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی بەریتانیا دەکات لەپیشەسازی سەربازی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی ئاماژەی بە گرنگی سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی بەریتانیا دەکات لەپیشەسازی سەربازی
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە لەندەنی پایتەخت پێشوازی کرد لە وەزیری بەرگری بەریتانیا جۆن هیلی.
لە میانەی دیدارەکەدا چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری لە بوارە سەربازییەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان تاوتوێ کرا، و ڕێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی بەیاننامەی هاوبەشی هەردوو وڵات لە بواری بەرگری و پێکهێنانی تیمێکی دوولایەنە بۆ دیاریکردنی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنەکە، کە دەبێتە بنەمای داڕشتنی نەخشەی هاوکاری هاوبەش.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە گرنگی سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی بەریتانیا کرد، لە پیشەسازی سەربازی و زیادکردنی هەماهەنگی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە، و جەختی کردەوە لەسەر پێویستی وتوێژ لەنێوان لایەنە جیاوازەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.
لە لای خۆیەوە وەزیری بەرگری بەریتانیا جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردنی عێراق و هاوکاریکردنی لەبوارە جیاجیاکاندا، و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق ئەمڕۆ قۆناغێکی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت، و توانای خۆی لەڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان و پتەویی و سەقامگیریی لەبەرامبەر ئەو گۆڕانکارییانەی لەناوچەکەدا ڕوودەدەن سەلماندووە.
