وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەفسەران وکارمەندانی: دانانی پەیج و ئەکاونتی نافەرمی لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان قەدەغەیە
وهزارهتی پێشمهرگه ڕایگهیاند، بهمهبهستی رێکخستنی ئەرک و کارەکانی راگەیاندن و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بەربڵاوییە لە بڵاوکردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ و نمایشکردن بە جلوبەرگی سەربازی بە شێوەیەکی نادروست دانانی پەیج و ئەکاونتی نافەرمی لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان قەدەغەکرد.
وهزارهتی پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ پێنجشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا کەئاژانسی"موتەڵع" بەدواداچوونی بۆ کردووە باسی لهوهكردوه، "بەمەبهستی زیاتر رێکخستنی ئەرک و کارەکانی راگەیاندن و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بەربڵاوییە لە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و نمایشکردن بە جلوبەرگی سەربازی بە شێوەیەکی نادروست، هەروەها دانانی پەیج و ئەکاونتی نافەرمی لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان، وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەیەک بریار و راسپاردەی دەرکردوە".
بڕیارهكانی وهزارهتی پێشمهرگه
یەکەم: هەمو جۆرە پۆست و بڵاوکردنەوەی هەرجۆرە نمایش و خۆ دەرخستنێک بە شێوەیەک چالاکی کەسی ئەفسەر و فەرماندە و پێشمەرگە بە جلی سەربازی لە بنکە و بارەگا سەربازییەکان کە زیان بە شکۆ و کەسایەتی فەرماندە و ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە دەگەیەنێت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا قەدەغەیە.
دوەم: هەمو جۆرە ناوزڕاندنێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا "كۆمێنتی نەشیاو یان پۆست و بڵاوكردنەوەی وێنەی نەگونجاو"، ئەنجامدەرەكەی روبەڕوی سزای یاسایی دەكاتەوە و دەدرێتە دادگای سەربازی، هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەك بەدەر لەو رێنوێنییانەی كە لە فەرمانەكەدا هاتوە ئەو كارانە ئەنجام بدات، روبەڕوی سزای یاسایی دەبێتەوە و دەدرێتە دادگای سەربازی.
سێیەم: ئەنجامدانی ئەو کارانە قەدەغەیە کە لە خاڵی (1-2)ی بریارەکەدا هاتوە، هەر فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەیەک بەدەر لە و ڕێنماییەی کە لە فەرمانەکەدا هاتوە، ئەنجامیان بدات ئەوا سزای یاسایی دەدرێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری پێشمەرگە چاودێری و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەو بابەتە دەکەن.
چوارەم: پێویستە هەردو بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هەواڵگری پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکان بەدواداچون بۆ پەیجە فەیک و نادیارەکان بکەن کە سوکایەتی بە ناو ناوبانگی پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەکان دەکەن، ئەگەر کەسانی سەربازی بن بە پێی یاسای سزدانی سەربازی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و ئەگەر کەسانی مەدەنی بن لە رێگەی فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی پێشمەرگە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت.
