سەرۆکایەتی هەرێم پێشوازی لە رێککەوتنی ئاگربه‌ست لە غەززە دەکات
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی ئاگربه‌ست له غه‌ززه، ڕایگه‌یاند، هیوادارن ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا، کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە رێگایە بۆ دڵنیابون لە داهاتویەکی باشتر بۆ هەموان.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "پێشوازی لە رێککەوتنی ئاگربه‌ست لە غەززە دەکەین، هیوادارین ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا، کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە رێگایە بۆ دڵنیابون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان".
هاوكات ئاماژه به‌وه‌كردوه، "داوا لە هەمو لایەنەکان دەکەین پابەندبن بە دیالۆگ و کارکردن بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن".
شه‌وی ڕابردو محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوه‌ندگیری به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، قه‌ته‌ر و میسر سه‌ركه‌وتوبون له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بۆ ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه و ئاڵوگۆڕی زیندانیان و بارمته‌كان.
