خۆپشاندان لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دژ بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ بەڕێوەچوو
دژ به هێرشەکانی تورکیاو میلیشیاکانی لە سووریا بۆ سەر بەنداوی تشرین و کۆبانێ و دەوروبەری، کە هێرشەکانی سەر بەنداوەکە زیاتر دەبێت و لەو چوارچێوەیەدا لە چەندین شاری ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەزاران هاوڵاتی لە گۆڕەپانەکانەوە و بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراو دژی هێرشەکان وەستانەوە.
عەین عیسا کە یەکێکە لەو شارەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە خۆپشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوانی تێدا بەڕێچوو،
ئەنجومەنی شاری عەین عیسا بە بەشداری دەیان ئەندامانی دامەزراوە، ئەنجومەن و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوەکان ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی ئەنجومەنی عەین عیسا، سەبری نەبۆوە خوێندرایەوە و تێیدا هێرشەکانی سەر خەڵک وەک تاوانی جەنگ لێکدرایەوە و بە توندی هێرشەکانی تورکیا شەرمەزار کرد و پشتیوان بۆ شەڕڤانانی هەسەدە دووپاتکرایەوە.
هاوشان لەگەڵ خۆپشاندەرانی عەین عیسا، خۆپشاندان هەروەها لە شارەکانی دێرک و تەل کۆچەر، گرگی لەگێ و چەند شار و شارۆچکەیەکی تری ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو.
