نەته‌نیاهۆ حەماس تۆمەتبار دەکات به به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت له كۆتا خوله‌كدا
بنیامین نەته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ پێنجشەممە حەماسی تۆمەتبارکرد بەوەی کە پاشگەزبوهتەوە لە هەندێک وردەکاری ڕێککەوتننامەی ئاگربەستی غەززە، ئەوەش بوە هۆی دواخستنی پەسەندکردنی لەلایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە، ده‌شڵێت، حەماس هه‌وڵیداوه له كۆتا خوله‌كدا ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستبهێنێت.
بنیامین نەته‌نیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكردوه، "حەماس پاشەکشە دەکات لە بەشێک لەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ناوبژیوانان و ئیسرائیل کراوە، ئەوەش لە هەوڵێکدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت لە کۆتا خولەکدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حکومەتی ئیسرائیل کۆنابێتەوە تا نێوەندگرەکان ئیسرائیل ئاگادار نەکەنەوە کە حەماس هەمو بڕگه‌كانی ڕێککەوتنەکەی قبوڵ کردوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل درەنگانێکی دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس هێشتا تەواو نییە.
ئه‌وه‌شی وت، کار بۆ چارەسەرکردنی "دواین وردەکارییەکان"ی ئەو ڕێککەوتنە دەکرێت کە بۆ ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی ئەو بارمتانەی لە کەرتی غەززە دەستبەسەرکراون.
