ئاوات شێخ جه‌ناب بۆ كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان:زیاتر له 10 ساڵه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه فشار خراوه‌ته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا ژماره‌یه‌ك له كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا، عێراق له‌كۆی زیاتر له 945 ترلیۆن دینار، ته‌نها 23 ترلیۆن و 827 ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردوه كه ده‌كاته رێژه‌ی 2.81%ی كۆی بودجه‌ی عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ڕۆژی پێنجشه‌ممه (كانونی دوه‌م/1)ی 2025 شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی له شاری هه‌ولێر كۆبۆوه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری ڕاپۆرتێكی به‌داتاو زانیاری و به‌ڵگه‌ی فه‌رمی، له‌سه‌ر مێژوی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا خسته‌ڕو، هاوكات ئاماژه‌ی به‌و سیاسه‌تی فشار و جیاكارییه كرد كه زیاتر له 10 ساڵه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه خراونه‌ته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و تا ئێستاش به‌رده‌وامن.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرتهكهیهدا وه‌زیری دارایی دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌ساڵی ڕابردو ڕونكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هیچ ساڵێك حكومه‌تی فیدراڵ پابه‌ند نه‌بوه به خه‌رجكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان و له پێنج ساڵی ڕابردودا پشكی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق له‌كۆی زیاتر له 945 ترلیۆن دینار، نزیكه‌ی 73 ترلیۆن دینار بوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه ته‌نها 23 ترلیۆن و 827 ملیار و 300 ملیۆن دینار له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رجكراوه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی ته‌نها له 32% شایسته‌ی هه‌رێم و له 2.81%ی كۆی بودجه‌ی عێراق، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه زیاتر له چوار ترلیۆن دیناری ئه‌و پاره‌یه به‌قه‌رز له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار كراوه.
