مه‌سعود بارزانی و مه‌زڵوم كۆبانێ بارودۆخی سوریا و دوا پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی تاوتوێدەکەن
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌زڵوم عه‌بدی كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌دیداره‌كه‌یاندا رایانگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه كوردیه‌كانی سوریا به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی هیچ لایه‌نه‌ك و به ڕێكاری ئاشتیانه بڕیار له چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن و به یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومڕانانی تازه‌ی سوریا بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له سه‌ڵاحه‌دین مه‌سعود بارزانی پێشوازی له مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرد.
له‌م دیداره‌دا بارودۆخی سوریا و دوا پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی سوریا و هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی گشتیی مامه‌ڵه‌كردنی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ بارودۆخی تازه‌ی سوریا و چۆنیه‌تیی گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌شی لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریا تاوتوێ كرا.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ر له‌م دیداره‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه پێویسته لایه‌نه كوردیه‌كانی سوریا به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی هیچ لایه‌نه‌ك و به ڕێكاری ئاشتیانه بڕیار له چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن و له‌پێناو زامنكردنی مافه‌كانیان به یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومڕانانی تازه‌ی سوریا بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن، فاكته‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری بن و ڕێگری بكه‌ن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی سوریادا هاتونه.
