ئینریکی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە و دەستبەرداری ئەسینسۆ ببن لە گواستنەوەی زستانەدا
ئینریکی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە و دەستبەرداری ئەسینسۆ ببن لە گواستنەوەی زستانەدا.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، مارکۆ ئەسینسۆ هەنگاوێکی ماوە بۆ جێهێشتنی پاریس سانجێرمان، دوای وەرز و نیوێک لە گواستنەوەی بۆ پاریس.
ئەسینسۆ لە هاوینی 2023 بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر ڕووی لە پاریس کرد، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لەگەڵ پاریس نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، هەربۆیە لویس ئێنریکی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.
ئەستێرە ئیسپانییەکە بەتەواوی لە پلانەکانی ئینریکی ڕاهێنەر دەرچووە، دوای ئەوەی تەنها بۆ ماوەی 18 خولەک بەشداری لە دوایین 10 یاریی پاریسدا کردووە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانەکە تا ئێستا وێستگەی داهاتووی هەڵنەبژاردووە، بەڵام ئەوەی دڵنیایە چیتر لەگەڵ پاریس بەردەوام نابێت، بەتایبەتی کە یانەکە نزیکە لە گواستنەوەی کڤاراتیسیخیلیا ئەستێرەی یانەی ناپۆلی.
ئەسینسۆ لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری 46 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و 11 ئەسیست تۆماربکات.
