داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی بڕی 11 ملیار و 580 ملیۆن دینار بووه
ئەمڕۆ هەینی،ماڵپەری شەفافیەت رایگەیاند،كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 11ی كانوونی دووه‌م تا ئه‌مڕۆ 17ی كانوونی دووه‌می 2025، بڕی 11 ملیار و 580 ملیۆن و 204 هه‌زار و 850 دینار بووه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند كه به‌راورد به داهاتی هه‌فته‌ی پێشوو زیاتر له سه‌دا 57 زیادی كردووه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 11ی كانوونی دووه‌م تا ئه‌مڕۆ 17ی كانوونی دووه‌می 2025، بڕی 11 ملیار و 580 ملیۆن و 204 هه‌زار و 850 دینار بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 10 ملیار و 82 ملیۆن و 272 هه‌زار و 750 دیناری نه‌ختینه‌یه كه سه‌دا 87ی كۆی داهاته‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه 1 ملیار و 497 ملیۆن و 932 هه‌زار و 100 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی 13% پێكده‌هێنێت.
