پسپۆڕێکی خۆراک: تۆوی هەنار هەوکردن کەم دەکاتەوە و بەرەنگاری شێرپەنجە دەبێتەوە
مارگاریتا کۆرۆلیۆڤا پسپۆڕی خۆراکی ڕووسی، دووپاتی کردەوە کە تۆوی هەنار نزیکەی 70٪ ترشە چەورییەکانی تێدایە کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و تایبەتمەندی دژە ئۆکسیدی هەیە و هەروەها بەشداری لە بەرەنگاربوونەوەی جۆرەکانی شێرپەنجە.
کۆرولیۆڤا ڕوونیکردەوە "تۆوی هەنار کۆمەڵێک ڤیتامین و ترشە چەوری بەسوودی تێدایە کە زیانبەخش نییە و بەڵکۆ گرنگە بۆ تەندروستی."
توێکڵی دەرەوەی تۆوەکان ماددەیەکی هەڵمژەری تێدایە کە پاڵپشتی تەندروستی ڕیخۆڵە دەکات و هاوسەنگی مایکرۆبیۆم باشتر دەکات.
"تۆوی هەنار دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B ئاوێتە ، کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەهێزکردنی کاری سیستەمی دەمار و باشترکردنی ژیان."
جەختی لەوە کردەوە کە "تۆوی هەنار تایبەتمەندی دژە مشەخۆری هەیە، بەهۆی پێکهاتەی ترشی ئێسک و بۆنیسیک کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی گەشەی گرێ، بۆیە هەنار لە هەندێک چارەسەردا بەکاردەهێنرێت لەوانە بەرەنگاربوونەوەی هەندێک جۆری شێرپەنجە وەک شێرپەنجەی خوێن."
هەنار سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزاکان، بەڵام خواردنی تۆوەکانی پرسیار بۆ هەندێک دروست دەکات، سەرەڕای ئەوەی شارەزایان سوودە تەندروستییە جۆراوجۆرەکانی پشتڕاست دەکەنەوە.
