لە گەڕەکی ئەلرابیتەی شاری مەنبەج تەقینەوەیك ڕویدا
لە گەڕەکی ئەلرابیتەی شاری مەنبەج كە لەژێر كۆنتڕۆڵی توركیا و گروپە چەكدارەكانیدایە، كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیك ڕویدا، هێشتا هۆكار و زیانەكانی تەقینەوەكە نەزاندراوە.
میدیاكانی ڕۆژاڤای كوردستان كەمێك پێش ئێستا بڵاویانكردەوە، لە شاری مەنبەجی ڕۆژئاوای ڕوباری فوڕات كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی توركیا و گروپە چەكدارەكانی دایە، تەقینەوەیەك ڕویدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكرا تەقیوەتەوە لە گەڕەکی ئەلرابیتەی شاری مەنبج و هێشتا هۆكار و زیانەكانی تەقینەوەكە نەزاندراوە.
شاری مەنبج دەكەوێتە باكوری پارێزگای حەلەب و ڕۆژئاوای ڕوباری فوڕاد لە سوریا، ساڵی 2016 لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئازادكرا دوای دەركرنی چەكدارەكانی ڕێكخراوی داعش، لەسەرەتای مانگی رابردو دوای ڕوخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد لە سوریا و هێرشی توركیا و گروپە چەكدارەكان، هەسەدە لە شارەكە كشایەوە و لەلایەن ئەو گروپانەوە كۆنتڕۆڵ كرا.
