سه‌میر هه‌ورامی: تا ئاستێكی باش گه‌یشتوه‌ته چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، تا ئاستێكی باش گه‌یشتوه‌ته چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڵام گله‌یی گازنه هه‌ر هه‌ن و ته‌داخولی سیاسی هه‌یه و به‌م نزیكانه شاندێك ده‌چێته به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌میر هه‌ورامی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، ڕایگه‌یاند، "گرفت هه‌یه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و گرفته‌كان هه‌م ته‌كنیكی و هه‌م سیاسین، چه‌ند جارێك شانده‌كانی هه‌رێم چوه‌ته به‌غدا و شاندی عێراقیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هاتونه‌ته هه‌ولێر، تائاستێكی باش گه‌یشتونه‌ته چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام گله‌یی و گازنده‌كان هه‌ر هه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نایشارنه‌وه كه "ته‌داخول"ی سیاسی هه‌یه له ئه‌مساڵدا كاری جددی تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت و به یه‌كجاری كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌م نزیكانه شاندێكی هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
په‌یوه‌ست به رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد، "تائێستا له هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك شانده‌كانی پارتی و یه‌كێتی باسیان له پۆسته‌كان نه‌كردوه، ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه داڕشتنێك ئاماده‌كراوه بۆ شێوازی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه په‌سه‌ندكرا، باس له پۆسته‌كان ده‌كه‌ن".
