بانکی جیهانی پێشبینی بووژانەوەی ئابووری وڵاتی تونس دەکات بۆ دوو ساڵی داهاتوو
بانکی جیهانی ڕۆژی هەینی لە راپۆرتێکدا پێشبینی کرد ڕێژەی گەشەی ئابووری وڵاتی تونس لە ساڵی 2025 بەرزبێتەوە بۆ 2.2% بەراورد بە ساڵی 2024 کە 1.2% بووە.
ئاژانسی هەواڵی وڵاتی تونس لە باکووری ئەفریقا لە ڕاپۆرتێکدا بە ناونیشانی "گەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا" ئاماژە بەوە دەکات کە لەوانەیە ڕێژەی گەشەکردن لە ساڵی 2026 دا بۆ 2.3% بەرزبێتەوە.
بانکی جیهانی پێشبینی دەکات گەشەی ئابووری لە ساڵی 2025دا پاڵپشتی بکرێت بەهۆی پێشبینی باشتری دارایی دەرەکی و بەهێزکردنی چالاکی ئابووری لەو وڵاتەدا، هەروەها لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیدار، نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینیەکانی کەمێک جیاوازی خستەڕوو، چونکە پێشبینی کرد رێژەی گەشەی ئابووری لە تونس لە ساڵی 2025 بگاتە 1.5% و لە 2026 بۆ 1.9% بەرزبێتەوە و پێشبینی کرد رێژەی هەڵئاوسان لە 2025 بۆ 6.9% و لە 2026 بۆ 6.6% دابەزێت، بەراورد بە 7.2% لە ساڵی 2024.
لەلای خۆیەوە حکومەتی تونس لە بودجەی دەوڵەت ساڵی 2025 ئامانجێکی داناوە بۆ بەدەستهێنانی رێژەی گەشەی 3.2% لەسەر بنەمای ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان بۆ ساڵی 2024 تا کۆتایی مانگی ئابی رابردوو.
