ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنی خوشکی خۆی ڕادەگەیەنێت
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنی ژنێک ڕادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، ڕۆژی 2025/1/11 لە شاری هەولێر بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ژنێک بەناوی (ژ، ی، ت) لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت و پاش ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبار هەڵدێت.
دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەکە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەپێناو دەستگیرکردن و دۆزینەوەی تۆمەتبار دەستبەجێ بەدواداچوونی ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆژیای زانیاری ئەنجامدەدات و دوای بەدەستهاتنی زانیارییەکان دەردەکەوێت تۆمەتباری رووداوەکە لە شاری کۆیە خۆی حەشارداوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا لە ڕۆژی 2025/1/15، دوای چوار ڕۆژ لە تاوانەکە، تۆمەتباری بکوژ بەناوی (ت، ی، ت) دەستگیربکەن و ئەو چەکی تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو دەستی بەسەرداگیرا.
لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.
