وەزیری بەرگری سوریا: بونی هێزێكی تایبەت لەناو هێزە سەربازیییەكانی سوریا ڕەتدەكەینەوە
مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری لە حكومەتی كاتی سوریا ڕایگەیاند، بونی هێزێكی تایبەت لەناو هێزە سەربازیییەكانی سوریا ڕەتدەكەنەوە و پێویستە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بچنە ناو وەزارەتی بەرگری و بەگوێرەی رێوشوێنی سەربازی و بە ریزبەندی لەسەرەوە بۆ خوارەوە دابەشدەكرێن، دەشڵێت، "هەسەدە دەستی دەستی دەكات لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پرسەدا دەكات".
مرهف ئەبو قەسرە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، كارێكی دروست نیە چەكدارە كوردەكان كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە پشتیوانی دەكرێن و لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریان، خاوەن گروپێكی تایبەت بەخۆیان بن لەناو هێزە چەكدارەكانی سوریا.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرکردایەتی شەڕڤانانی کورد کە بە هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراوە، دەستی دەستی دەكات لە مامەڵەكردن لە تێكەڵبونەوەیان لەگەڵ سوپای سوریا.
