سوپای ئیسرائیل ئازادكردنی سێ بارمته‌ی راگه‌یاند
سوپای ئیسرائیل ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، پێشوازی له‌و سێ ژنه زیندانییه كردوه كه به‌پێی ڕێككه‌وتنی ئاڵ‌وگۆڕكردن له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ئازادكراون.
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و سێ بارمته‌یه ئێستا یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت له هێزه‌كانی به‌رگری ئیسرائیل و هێزی شاباكیان له‌گه‌ڵدایه و له‌ڕێگان به‌ره‌و ئیسرائیل، له‌وێ پشكنینی سه‌ره‌تایی پزیشكی‌یان بۆ ده‌كرێت".
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل داوای له ڕایگشتی كردوه "به‌رپرسیارێتی و هه‌ستیاری نیشان بده‌ن و ڕێز له تایبه‌تمه‌ندی بارمته‌كان و خێزانه‌كانیان بگرن".
ئازادكردنی ئه‌و ژنه زیندانیانه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه له یه‌كه‌م ڕۆژی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه دێت، ئازادكراوهكانیش بریتین له ڕۆمی گۆنێن ته‌مه‌ن 24 ساڵ، ئێمیلی داماری ته‌مه‌ن 28 ساڵ، دۆرۆن شتهنبهر خه‌یر ته‌مه‌ن 31 ساڵ.
