فڕه‌نسا هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتی ئه‌وروپا به سیاسه‌تی ڕاگه‌یه‌ندراوی دۆناڵد تره‌مپ "په‌راوێزبخرێن" بكرێن
فرانسوا بایرۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی فڕه‌نسا هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتی ئه‌وروپا به سیاسه‌تی ڕاگه‌یه‌ندراوی دۆناڵد تره‌مپ "په‌راوێزبخرێن" بكرێن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌بێت ئێمه‌ی فڕه‌نسی و ئه‌وروپیه‌كان كۆنترۆڵی خۆمان وه‌ربگرینه‌وه".
فرانسوا بایرۆ له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مریكا بڕیاریدا سیاسه‌تێكی باڵاده‌ست كه جێگه‌ی باوه‌ڕ نیه له ڕێگه‌ی دۆلار و سیاسه‌تی پیشه‌سازیی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌مو توێژینه‌وه و وه‌به‌رهێنانێكه‌وه په‌یڕه‌و بكات".
وتیشی، "ئه‌گه‌ر هیچ نه‌كه‌ین، زاڵ ده‌بین و ده‌چه‌وسێندرێینه‌وه و په‌راوێز ده‌خرێین، ئه‌وه كاری ئێمه‌یه كه فره‌نسییه‌كان و ئه‌وروپییه‌كان كۆنترۆڵی خۆمان وه‌ربگرینه‌وه".
سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌كاربونی تره‌مپیش وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رۆك وه‌زیرانی فڕه‌نسا وتی، "ده‌ستبه‌كاربونی دۆناڵد تره‌مپ ئێمه ده‌خاته پێش به‌رپرسیارێتی خۆمانه‌وه".
فرانسوا بایرۆ ئاماژه‌ی به "هێزی چین" كرد كه زیاده‌ی بازرگانی له مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ هه‌زار ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند و ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌مڕۆ فڕه‌نسا و ئه‌وروپا دو ئاڵنگاریان له‌به‌رده‌مدا هه‌یه ئه‌وانیش ئه‌مریكا و چینن".
تره‌مپ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه سوێندی یاسایی ده‌خوات، چونكه بڕیاره ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربونی له ناو باڵه‌خانه‌ی كاپیتوڵی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت به‌هۆی پله‌ی گه‌رمی ڕیكۆردی سارده‌وه.
