بیست کۆچبەر بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان گیانیان لەدەستدا
بەگوێرەی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، 20 کۆچبەری ئەسیوبی بەڕەگەزنامە گیانیان لەدەستدا، دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لەنزیک کەناراوەکانی پارێزگای تەعز لە یەمەن ژێرئاوکەوت.
ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی کۆچبەران، ئاماژەی بەوەدا کە لەنێو کۆچبەراندا نۆ ژن و 11 پیاو هەن و ڕایگەیاندووە، "ئەو بەلەمەی ژێرئاوکەوتووە 35 کۆچبەری ئەسیوپی و کاپتنێکی یەمەنی و یاریدەدەرەکەی هەڵگرتبوو کاتێک لە وڵاتی جیبۆتی لە ئەفریقا دەرچوو و لە نزیک ناوچەی "حەجە" لە ناوچەی بەنی ئەلحەکام لەنزیک کەنارئاوەکانی وڵاتی یەمەن ژێرئاوکەوت و لەو سەرنشینانە، 15 پیاوی ئەسیوپی و دوو کاپتنە یەمەنیەکان ڕزگاریان بوو کە دوای ڕووداوەکە گەیشتنە کەنارەکان.
کاربەدەستان ئاماژەیان بەوەدا کە بای بەهێز لەپشت وەرگەڕانی بەلەمەک و نوقمبوونی بووە.
ئەم کۆچبەرانە کە ژمارەیان 35 کەس بوون، هەوڵی کۆچکردنیان دابوو لە وڵاتی ئەسیوبیا لە ئەفریقا بەئامانجی گەیشتن بۆ یەمەن، دواجار بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان 20 کەس گیانیان لەدەستدا لەنێوانیاندا 9 ژن و 15 کەس ڕزگاریان بوو و گەیشتنە کەنارەکانی وڵاتی یەمەن لە کەنداوی عەرەب.
