سوێد هیچ جۆرە پشتیوانییەک پێشکەش بە یەپەگە و پەیەدە ناکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان ڕۆژی سێشەممە جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی ئاگربەست لە کەرتی غەززە کردەوە بۆ ژیانی دوو ملیۆن فەڵەستینی کە وەک "بارمتە گیراون" و بۆ سەقامگیریی ناوچەکە.
ئەمەش لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا هات لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید، ماریا مالمەر ستینگارد و وەزیری دادی سوید گونار سترۆمەر له ئەنقەرهی پایتەختی تورکیا.
هاکان فیدان لەمیانەی کۆنگرەکەدا گوتوویەتی، "بەردەوامی ئاگربەست لە کەرتی غەززە گرنگە هەم لەڕووی پاراستنی دوو ملیۆن کەس کە لەوێ بە بارمتە گیراون و هەم بۆ بەردەوامی سەقامگیری ناوچەکە".
هەروەها لە کۆنفرانسەکەدا، ستینگارد وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بە هاوکاری لەگەڵ تورکیا کرد لە شەڕی دژی تیرۆر و لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەکرد؛ "ستۆکهۆڵم هیچ جۆرە پشتیوانییەک پێشکەش بە يەکینەکانی پاراستی گەل-یەپەگە، هەروەها پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە و ڕێکخراوەی گولەن لە تورکیا ناکات".
