سەرۆک کۆمار ستایشی هەوڵەکانی سویسرا دەکات بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیەک کەلوپەل
لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی کە لە داڤۆس بەڕێوەچوو، سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی چوارشەممە 22 ی کانوونی دووەمی 2025 سەردانی کۆشکی سویسرای لە کۆڕبەندەکە کرد و لەوێ لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی سویسرا خاتوو کارین کیلەر سۆلەر کۆبووەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە
لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەسەرپەیوەندییه دۆستانەکانی نێوان عێراق و سویسرا و چۆنیەتی قوڵکردنەوەیان بۆ ئەوەی بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و پەروەردەیی بگرێتەوه و تیایدا سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر گرنگی کاراکردنەوەی کارەکانی کۆمیتەی عێراقی سویسرا و پێویستی به واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن له نێوان هەردوو وڵات لەبارەی زانیارییەکانی پەیوەندیدار به سپیکردنەوەی پارە و هاوکاری تیرۆر.
سەرۆک کۆمار ستایشی هەوڵەکانی سویسرای کرد بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیەک کەلوپەل کردو تەئکیدی لەسەر گرنگی کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی پارەی بلۆککراوی عێراق کردەو و ئاماژەی بە پێویستی هاریکاری کرد لە بواری دەستپێشخەری ئاشتی شین کە لە ساڵی 2010 لەلایەن ئاژانسی هاوکاری و گەشەپێدانی سویسرا دەستیپێکرد.
کۆبوونەوەکە تاوتوێی کارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی و ئەنجامە خوازراوەکانی بوو لەسەر ڕێگای بەهێزکردنی هاوکاری نێودەوڵەتی لە هەموو بوارەکاندا و هەروەها پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و تەئکید لەسەر گرنگی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاشتی جیهان کرا.
لای خۆیەوە سەرۆکی یەکێتی سویسرا پێشوازی لە بەشداریکردنی سەرۆک کۆمار لەکۆڕبەندی ئابووری جیهانی کرد و تەئکیدیکردەوە لەسەر خواستی سویسرا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵاتی دۆست بکات
لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران و شارەزایانی سەرۆکایەتی کۆمار دکتۆر عەلی ئەلشوکری و کارگێڕی کاروباری عێراق لە سویسرا بەڕێز محەمەد ئەلدەباغ ئامادە بوون.
