سودانی گفتوگۆ لەبارەی دوایین قۆناغەکانی تەواوبونی پێنج پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاوی دەکات
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی یەکەمین کۆبونەوەی لیژنەی باڵای پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی کرد و پێداچونەوە بە دوایین ڕێوشوێنەکاندا كرا، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی دوایین قۆناغەکانی تەواوبونی پێنج پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاوی کرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا کەئاژانسی"موتەڵع"بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکایەتی یەکەمین کۆبونەوەی ئاسایی ئەمساڵی لیژنەی باڵای پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی کرد، بە ئامادەبونی نوێنەرانی کۆمپانیای ئۆلیڤەر و ئەیمەن، کە تایبەتمەندن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری راوێژکاریی بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆبونەوەکەدا پێداچونەوە بە دوایین ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە ڕێگای گەشەپێدان کرا، و گفتوگۆ لەسەر دوایین قۆناغەکانی تەواوبون لە پێنج پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاوی کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی جێبەجێکردن و فەرمانی کرد خێرا چارەسەر بکرێت، بەمەبەستی پابەندبون بە ماوەی دیاریکراوەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی ڕاسپارد، داتاکانیان پێشکەش بە کۆمپانیای ئۆلیڤەر و ئەیمەن بکەن، بەمەبەسیی ئامادەکردنی دیدێکی یەکخراو بۆ پڕۆژەکە.
ئەوەشی خستەڕو، پلانی ئەمنی تایبەت بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان خرایەڕو، هەروەها پێداچونەوە بە گرنگترین ئەنجامەکانی دوایین کۆبونەوەی چوارقۆڵی وەزاری بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کرا، بە ئامادەبونی وەزیرانی گواستنەوەی عێراق و ئیمارات و تورکیا و قەتەر.
