بارزانی و گۆتێرێس گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاگربەستی غەززە و سووریا تاوتوێ دەکەن
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس کۆبووەوە .
دۆخی گشتیی عێراق و ناکۆکیەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی مەکتەبی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەت، جەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
سەرۆکی حکومەت ستایشی هەوڵەکانی د. محهمهد ئهلحهسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی UN و بهرپرسی (يوونامى) لە عێراق کرد بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی عێراق.
گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاگربەستی غەززە و بە تایبەتی دۆخی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە بوو. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامیی لە سووریا.
