عێراق وچیك تاوتوێی ئاسۆی هاوكاری هاوبەش لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دارایی تەیف سامی، وباڵیۆزی كۆماری چیك لە عێراق تاوتوێی ئاسۆی هاوكاری هاوبەش لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان كرد.
وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ وەزیری دارایی تەیف سامی پێشوازی كرد لە باڵیۆزی كۆماری چیك لە عێراق یان شنایداوڤ، و تاوتوێی ئاسۆی هاوكاری هاوبەش لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان كرد.
لە دیدارەكەدا وەزیر جەختیكردەوە: عێراق ژینگەیەكی سەرنجڕاكێشی وەبەرهێنان دابین دەكات لەسەر بنەمای ژێرخانی پێشكەوتوو و وتیشی: دەرفەتەكان بۆ وەبەرهێنەرە بیانییەكان رەخسێنراون بەتایبەتی لە كەرتەكانی بانكی و وزە و پیشەسازیدا.
هاوكات تەئكیدی لە پابەندبوونی حكومەتی عێراق بە بەرزكردنەوەی هاوكاری لەگەڵ كۆماری چیك لە بوارەكانی دارایی و ئاوەدانكردنەوە و سود وەرگرتن لە شارەزایی چیك لە پەرەپێدانی كەرتی دارایی و بانكیدا كردەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی چیك ویستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی هاوبەشی ئابووری لەگەڵ عێراق دەربڕی، و جەختیكردەوە: لە ئامادەیی كۆمپانیا چیكییەكان بۆ وەبەرهێنان لە بازاڕی عێراق بەتایبەتی لە بوارەكانی تەكنەلۆجیا و پیشەسازیدا.
هەروەك جەختی لە گرنگی فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزكردنی كەناڵەكانی هاوكاری دارایی كردەوە.
