قوباد تاڵەبانی: کێشەی بودجە و مووچە پێویستە بە شێوەیەکی ریشەیی و کۆتایی چارەسەر بکرێت
قوباد تاڵەبانی: کێشەی بودجە و مووچە پێویستە بە شێوەیەکی ریشەیی و کۆتایی چارەسەر بکرێت.
لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەر یەکە لە بەڕێزان پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا و ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم، گەشبینم کە ئەنجامی ئەم دانووستانانەی ئێستا لە ئارادایە هەردوو لایەن بگەینە رێککەوتنی کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و چیتر هیچ بیانوویەک نەمێنێتەوە بۆ بێبەشکردنی مووچەخۆران و خەڵکی کوردستان لە شایستە دارییەکانیان، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەڵێت.
سەبارەت بە دۆخی سووریا، قوباد تاڵەبانی دەڵێت: جەختمان کردەوە کە بۆ سەقامگیرکردنی سووریا و ناوچەکە، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لایەنە سوورییەکان پێکەوە کاربکەن تا هەموو پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە بەشداربن لە داڕشتنەوەی سیستمی نوێی سوریا و مافە بنەڕەتییەکانی هەموو پێکهاتەکان بە تایبەتیش پێکهاتەی کورد لە سووریای نوێدا گەرەنتی بکرێت.
