ئاسایشی نیشتمانی عێراق دانپێدانانی بکوژی "محەممەد باقر" مەرجەعی شیعەکان بڵاودەکاتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، ئاسایشی نیشتمانی عێراق دانپێدانانی بکوژی "محەممەد باقر ئەل-سەدر"، مەرجەعی گەورەی شیعەکان و دامەزرێنەری حیزبی دەعوەی عێراقی و خوشکەکەی بڵاوبکاتەوە.
ئەو بکوژە کە بەرپرسێکی رژێمی پێشووی حزبی بەعسە لە عێراڤ کە ناوی (سەعدون سەبڕی)یە، لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراو و گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێن: سەرۆک وەزیرانی عێراقمان ئاگادار کردووتەوەو زانیاریمان پێداوە، کە بکوژی محەممەد باقر سەدر و خوشکەکەی لە هەرێمی کوردستانە.
هەر ئەمڕۆ هەینی، محەممەد شەیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، دوای تێپەڕبوونی 45 ساڵ دەستگیركردنی بكوژەی محەممەد باقر ئەل-سەدر، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق و خوشکەکەی ڕاگەیاند.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی: "ئاسایشی نیشتمانی سەلماندیان کە خۆبەخشییان بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات، بۆ چەسپاندنی یاسا و دڵنیابوون لەوەی کە کەس ناتوانێت لە سزا ڕزگاری بێت".
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردۆتەوە، لەگەڵ بەدیهێنانی دادپەروەری بە دەستگیرکردنی پاشماوەی ڕژێمی بەعسی سەدامی و بکوژانی شەهید ئایەتوڵڵا سەید محەممەد باقر سەدر و خوشکەکەی و کۆمەڵێک شەهید لە بنەماڵەی "ئال حەکیم" و هەزاران عێراقی کە لە زیندانەکاندا سەرکوت کران، ئێمە جەخت لەسەر بەدواداچوون و گرتنی تاوانباران دەکەینەوە ئەگەر هەرچەندە ماوەیەکی زۆریشە هەڵاتوون.
هەوڵی دڵسۆزانە بەهەمان گوڕ و تین بەردەوام دەبێت بۆ کارکردن و ڕاوەدوونانی هەموو ئەوانەی تاوانیان دژ بە عێراقییەکان ئەنجامداوە، لەهەموو کات و شوێنێکدا، ئەمە بەڵێنی ئێمەیە بۆ گەلەکەمان و هەموو چەوساوێک و شەهیدێک.
محەممەد باقر ئەل-سەدر کێیە...؟
محەممەد باقر ئەل-سەدر لەدایکبووی ساڵی 1935ـە، ڕێبەری باڵای مەزهەبی شیعەیە و بیرمەندێکی ئیسلامی بووە و بە ڕەچەڵەک لوبنانییە، هەروەها دامەزرێنەری حیزبی دەعوەی ئیسلامی بووە و تیۆریناسانی بیرۆکەکانی دادەنرێت.
لە ساڵی 1980 لە سەردەمی دەسەڵاتی سەدام حوسێن و ڕژێمی بەعس، لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە لەسێدارە دراوە بەتۆمەتی ھاوکاری و سیخوڕی بۆ ئێران.

