ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات لە هەولێر بەڕێوەچوو
ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ شەممە 1ـی 2ـی 2024، بە ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی حکومی و سیاسەتمەداران و خانەوادەی شەهیدان، لە شاری هەولێری پایتەخت ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات، لە پارکی سامی عەبدولرەحمان بەڕێوەچوو.
لە 21هەمین ساڵیادی تەقینەوەی یەکی شوبات، بە ئامادەبوونی بنەماڵەو کەسوکاری شەهیدانی تەقینەوەی یەکی شوبات و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و کونسوڵ و دیپلۆماتی وڵاتان تاجەگوڵینە لەبەردەم مۆنیۆمێنتی شەهیدانی کارەساتەکە دانرا.
ڕۆژی یەکی شوباتی ساڵی 2004، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، لە هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر، لەئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستیدا، زیاتر لە سەد کەس لە ئەندامانی هەردوو حیزب و هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.
كلمات مفتاحية
- یەکی شوبات
- تەقینەوەی شوبات
- هەرێمی کوردستان
- هەولێر
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- پارتی دیموکراتی کوردستان
