بەهۆی داڕمانی زەوی ژمارەیەکی زۆر لە دۆزەرانی زێڕ لە ڕۆژئاوای وڵاتی مالی گیانیان لەدەستدا
بەهۆی داڕمانی زەوییەوە، ژمارەیەکی زۆر لە دۆزەرانی زێڕ لە ناوەڕاستی ڕۆژئاوای وڵاتی مالی گیانیان لەدەستدا.
کاربەدەستانی خۆجێی ناوچەی کولیکورۆ لە ڕۆژئاوای وڵاتی مالی لە ئەفریقا دەڵێن، ڕووداوەکە کاتێک ڕوویداوە کە قوربانیەکان خۆیان لە چاڵێکدا گیریان خواردبووە کە لە ئاوی قوڕاو بووە و دوای ڕوودانی داڕمانی بەشێک لە زەوی بووە هۆی لافاوێکی خێرا لە ناوچەکەدا و لەئەنجامدا ئەو کەسانەی کە بەدوای زێڕدا دەگەڕان لە چاڵەکدا، خنکان و گیانیان لەدەستدا.
کاربەدەستان وڵاتی مالی دەڵێن، تیمەکانی فریاگوزارییان بۆ یارمەتیدانی بریندارەکان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە کرد، بەڵام بەهۆی ئاوی قوڕاوەوە نەیانتوانیوە هیچ تەرمێک بدۆزنەوە تا ئێستا و هیچ بریندارێک ڕزگاری ببێت.
پارێزگای کولیکورۆ جەختی لەوە کردووەتەوە کە "سەرەڕای بارودۆخی سەخت و ژینگە مەترسیدارەکە، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بەدوای قوربانیان بەردەوامن".
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پێرس، بەلایەنی کەم بەهۆی داڕمانی زەوی و گیرخواردنی دۆزەرانی زێڕ لەناو ماڵەکەیدا 70 کەس گیانی لەدەستداوە.
