یەکێتی: مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەرانی کوردستان ئەمڕۆ تەمویل دەکرێت و هەموارکردنەوەی بودجەش کۆتایی بە "قەیرانەکە" دەهێنێت
بورهان شێخ رەئووف ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕایگەیاند، دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی کۆتایی بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دەهێنێت.
رەئووف لە لێدوانێکدا بۆ "موتەڵع"، ڕایگەیاند، “ڕەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە ڕێگە بە هەرێمی کوردستان دەدات جارێکی دیکە نەوت بفرۆشێت بە تەرخانکردنی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بۆ دەرهێنان و بەبازاڕکردن لەڕێگەی جەیهانی تورکیاوە و بەسەرپەرشتی سۆمۆ.”
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی کۆتایی بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەهێنێت"، جەختیشیکردەوە "دەبێت کێشەی مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی ڕیشەیی کۆتایی پێبهێنرێت".
راشیگەیاند، "بەپێی لێدوانەکانی وەزارەتی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی 1ی ئەمساڵ تەمویل دەکرێت".
