ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای کوردستان هەڵبژاردنی ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی سووریا ڕەتدەکاتەوە
ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای کوردستان و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌حمه‌د شه‌رع، وەک سه‌رۆكی کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند، هەر بڕیارێک لەدەرەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی سووریا ناتەواو و نایاسایی دەبێت، دیمەشق دەبێت هەڵەکە ڕاست بکاتەوە.
ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، "هەر بڕیارێک لەدەرەوەی چوارچێوەی کۆنفرانسی نیشتمانی سووریا و بەبێ بەشداری هێزە سیاسی و شۆڕشگێڕی و جەماوەرییەکان بە "ناتەواو و نایاسایی" دادەنرێت.
ئیداره‌ی خۆسه‌ر داوا لە دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا له دیمەشق ده‌كات ئەو هەڵەیە ڕاست بكه‌نه‌وه و ده‌ڵێت، "ئێمە ڕەخنە لەو جۆرە کۆبوونەوانە دەگرین، بەتایبەتی کاتێک کەسانێک لە لیستی تیرۆردان و دەستیان لە خوێنی گەلی سووریادایە، وەک ئەحمەد ئیحسان فەیاز هایس (ئەبوو حاتم شەقرا)، ئەو تیرۆریستەی کە هەڤرین خەلەف، ئەمینداری گشتی حزبی سووریای ئایندەی کوشت، بەڵام له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئامادەبوو، هەروەها محەممەد جاسم کە بە (ئەبوو عەمشە) ناسراوە کە چەندین تاوانی دژی گەلی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە بەتایبەتی لە عەفرین".
