سلێمانی... نرخی کارەباى موەلیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی یه‌ك دیاریكرا
ئەمڕۆ دووشەممە،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر له گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی له نێوان 15 بۆ 16 هه‌زار دیناردا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (44) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 15 بۆ 16 هه‌زار دیناردا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (340 بۆ 360) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
سەبارەت بە ئەو موەلیدانەی کە بەرنامەی کارکردنیان لەسەر داوای هاوڵاتیان لە شوێنەکانی تر زیاترە و لە 7:00ی بەیانی بۆ 1:00ی شەو کاردەکەن نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 18 بۆ 19 هەزار دینارە.
خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى شوبات بەمشێوەیە دەبێت:
رۆژانە لەکاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ تا 1:00ی شەو کاردەکەن.
کاتژمێر 1:00ی شەو دەکوژێتەوە تا 6:30ی بەیانی.
کاتژمێر 6:30ی بەیانی تا 8:00ی بەیانی کاردەکەن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، ده‌ڵێت، كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (5) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.
