ئاوات شێخ جەناب: گه‌یشتینه رێكه‌وتن بۆ خه‌رجكردنی ته‌واوی موچه‌ی ساڵی 2025 بەبێ گرفت
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق گه‌یشتینه رێكه‌وتن بۆ خه‌رجكردنی ته‌واوی موچه‌ی ساڵی 2025 بەبێ گرفت و له‌م رۆژانه‌ش دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێده‌كات.
ئاوات شێخ جەناب له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كرا و بۆ ساڵی 2025 بەبێ كێشە موچەی موچەخۆران خەرجدەكرێت.
وتیشی، "یەكەم كاری كابینەی نۆیەم ئەوە بو، هاتە بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكان و ئێستاش سورین لەسەر چارەسەری كێشەكان".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، لەم دو ڕۆژەدا ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2025 دەستپێدەکات.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، سیاسەتی حکومەتی هەرێم و بەرنامەی حکومەت ئەوەیە کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسه‌ر بکرێن، پرسی ستراتیژی کێشەکانی هەرێم لە بەغدایە، پێویستە لەگەڵ بەغدا ئەو کێشانە چارە بکرێن، بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ ئەم سیاسەتە گەیشتە ئەنجام بە هەوڵ و تێکۆشانی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وه‌زیرانی فیدڕاڵی، وەزیری دارایی فیدڕاڵی و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، توانیمان بەو ئەنجام بگەین کە بۆ ساڵی 2025 کێشەی موچەخۆران کۆتاییهات".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "ئومێد دەکەین ئەمە دوا هەواڵ بێت لەبارەی موچە و جارێکی دیکە موچە نەبێت بە هەواڵ و چاوەڕوانی".
