سەرۆک پەرلەمانی عێراق لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لە تاران کۆبووەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک پەرلەمانی عێراق، مەحمود مەشهەدانی، دیدارێکی فەرمی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، محەمەد باقر قالیباف، لە باڵەخانەی پەرلەمانی ئێران ئەنجامدا.
میدیا فەرمییەکانی ئێران کە ئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونیان بۆ کردووە بڵاویانکردەوە کە: “مەشهەدانی کە دوێنێ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران، دەستی بە کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، محەمەد باقر قالیباف کرد.
شایەنی باسە مەشهەدانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی فەرمی گەیشتە تاران، بە ئامانجی ئەنجامدانی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران سەبارەت بە هاوکاریی پەرلەمانی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان دوو وڵات. بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، شاندی عێراقی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مێهرئاباد لەلایەن حەمید ڕەزا حاجی بابایی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەگەڵ موجتەبا نەقد عەلی سەرۆکی گرووپی دۆستایەتیی پەرلەمانی نێوان ئێران، عێراق، نەیجیریا و سلۆڤاکیا پێشوازی لێکرا.
