دادگای فیدراڵی کارکردن لەسەر یاساکانی گەڕاندنەوەی موڵک و باری کەسێتی و لێبوردەیی گشتی ڕاگرت
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە نوسراوێكدا بڕیاریدا بە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی هەریەک لە یاساکانی گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانییان کە پەیوەستە بە هەندێک لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش، ئەو یاسایەی کە لایەنە کوردەکان داوایان کردبوو، هەروەها یاسای باری کەسێتی کە ڕێگە بە مێردکردنی کچ لەتەمەنی 9 ساڵی دەدات و یاسای لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان.
زانیاری زیاتر...
ڕۆژی 21ـی کانوونی دوومی 2024، دەنگدان لەسەر سێ یاسا لە پەرلەمانی عێراق درا، هەمواری یاسای باری کەسێتی کە دەنگی زۆرینەی لەسەر درا و یاساکە هەموارکرا، ئەو یاسایەی کە پەرلەمانتار و لایەنە شیعەکان داوایان کردبوو کە ڕێگە بە مارەکردنی کچی تەمەن 9 ساڵان دەدات و یاسای ساڵی تەمەنی هاوسەرگیری کچ لە 18 ساڵیەوە بووە 9 ساڵان، ئەمەش دوای هەموارکردنی.
پڕۆژەیاسای دووەم کە دەنگی لەسەر درا، گەڕانەوەی مافی خانوو و زەوی ماف زەوتکراەکانی پارێزگای کەرکووک، کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس ئەم موڵکانە لە خاوەنە ڕەسەنەکانیان وەرگیرابوو، ئەم پرۆژە یاسایەی کە فراکسیۆنە کوردیەکان لە پەرلەمانی عێراق داوایان کردبوو.
پڕۆژەیاسای سێیەم، دەنگدان لەسەر یاسای لێبوردەیی گشتی کە لایەنە سوننیەکان داوای جێبەجێکردنیان دەکرد، بەمەبەستی لێبوردەیی گشتی بۆ زیندانیانی عێراق، ئەو یاسایەی کە مشتومڕی جیاوازی لێکەوتەوە و زۆرێک لە چالاکوان و گرووپ و لایەنەکان بە (گەڕانەوەی تیرۆر) ناویان بردووە.
