دادگای باڵای فیدڕاڵی لە وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوەری: بڕیاره‌كانمان به‌پێی ده‌ستور پابه‌ندكه‌رن
دادگای باڵای فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوەری دایه‌وه، سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی جێبه‌جێكردنی سێ یاساكه و دوپاتیكرده‌وه كه بڕیاره‌كانی به‌پێی ده‌ستور پابه‌ندكه‌رن.
دادگای باڵای فیدڕاڵی كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه له‌سه‌ر ئاستی عێراق، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی، به‌پێی بڕگه‌كانی ماده‌ی (94)ی ده‌ستوری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005، كه تێیدا هاتوه، بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی كۆتایی و پابه‌ندكه‌رن بۆ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتداران، ده‌قی پێشوه‌خته هه‌مو ئه‌و بڕیار و رێنماییانه‌ی تێدایه كه له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵیه‌وه ده‌رچون."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "مادده‌ی 94ی ده‌ستور هه‌مو بڕیاره‌كانی پاراستوه له چه‌واشه‌كردن و جێبه‌جێكردنیان ناچارییه، به‌و پێیه‌ی ده‌ستور به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌له و به‌هێزی بڕیاره‌كانی دادگا ده‌ستورییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه دامه‌زراوه، كه هه‌مو لایه‌ك پابه‌ند ده‌كات كه پێشێلی نه‌كه‌ن".
پێشتریش ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی ڕه‌تكرده‌وه كه له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه ده‌رچوه بۆ ڕاگرتنی جێبه‌جێكردنی سێ یاساكه، له‌وانه‌ش یاسای لێبوردنی گشتی، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه رێگری هه‌ر یاسایه‌ك ده‌بێت دوای بڵاوبونه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی وه‌قائیع ئه‌نجام بدرێت و تا ئێستا ئه‌و یاسایانه بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه.
