سەرۆکایەتی فەڵەستین: خاکەکەمان به زه‌وی و مێژو و شوێنه پیرۆزهكانییهوه بۆ فرۆشتن نییه
نه‌بیل ئه‌بو ردینه وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، فه‌ڵه‌ستین به زه‌وی و مێژو و شوێنه پیرۆزهكانییهوه بۆ فرۆشتن نییه، هه‌روه‌ها پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان نییه، مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینیش جێگای دانوستان و موزایه‌ده نین.
نه‌بیل ئه‌بو ردینه لهپهیامێكدا رایگه‌یاند، "گه‌لی فه‌ڵه‌ستینیمان كه قوربانییه‌كی زۆریان داوه له داكۆكی له مافه نه‌ته‌وه‌ییه ڕه‌واكانی خۆیان و له پێناو پاراستنی بڕیاره نه‌ته‌وه‌یی سهربهخۆكهیان كه له لایه‌ن ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فه‌له‌ستینه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت، تاكه نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌له‌كه‌مان، ده‌ستبه‌رداری یه‌ك ئینج له خاكه‌كه‌یان نابێت، جا چ له كه‌رتی غه‌ززه بێت یان له كه‌ناری ڕۆژئاوا، به قودسی ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه كه پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینه".
راشیگه‌یاندوه، "گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ڕێگه به دوباره‌بونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ساڵانی 1948 و 1967 ناده‌ن و هه‌ر پلانێك پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه كه ئامانج لێی ته‌سفیه‌كردنی دۆزی دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان بێت له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه كه جێگاكه‌یان نه له فه‌ڵه‌ستین و نه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یه".
