تیمی پشتیوانی مامۆستایانی مانگرتوی سلێمانی دەچنە هەولێر
تیمی پشتیوانی مامۆستایانی مانگرتوی سلێمانی ڕایانگه‌یاند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی ئه‌م مانگه شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن به پایته‌ختی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانه‌وه به لێشاو ڕوی تێده‌كه‌ن، داوا له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و گشت موچه موچه‌خۆران ده‌كه‌ن پشتیوانیان بكه‌ن.
تیمی پشتیوانی مامۆستایانی مانگرتوی سلێمانی ئه‌مشه‌و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له ژێر خێمه‌ی مانگرتوان، ڕایگه‌یاند، "سه‌رباری 10 ساڵ له خه‌باتی مه‌ده‌نی مامۆستایان له‌وانه بایكۆت، به‌یاننامه و ڕاگه‌یه‌ندراو، هه‌ڵمه‌تی هاشتاگ، خۆپیشاندان و خێمه هه‌ڵدان و شه‌هیدبونی چه‌ندین خۆپیشانده‌ر و سه‌ردانیكردنی لایه‌نه پهیوهندیهكارهكانی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و باڵیۆز و كونسوڵخانه‌كان و دواهه‌مین هه‌وڵ مانگرتنی كۆمه‌ڵێك هاوڕێمانه له خواردن و خواردنه‌وه له سلێمانی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن و بێ‌باك نه‌ك نه‌هاتوه‌ته ژێر باری هیچ كام له داواكاریه‌كان به‌ڵكو به‌رده‌وام له هه‌ولێر ناشیرینكردنی كه‌سایه‌تی خۆپیشانده‌راندایه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ده‌سه‌ڵات جگه له‌وه‌ی ده‌یان تۆمه‌تی ناڕه‌وا ئاڕاسته‌ی مامۆستایان ده‌كات هاوكات ده‌یانه‌وێت موچه‌ی مانگی 12ی 2024 "بخۆن" و خۆیانی لێبدزنه‌وه، هاوكات "به‌وپێیه‌ی زۆرینه‌ی فشار و ناڕه‌زایه‌تیه كاریگه‌ره مێژویی و جیهانییه‌كان ئه‌وانه‌بون كه له پایته‌ختدا ئه‌نجامدراون بۆیه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی 2ی 2025 هه‌ولێر ده‌كه‌ین به پایته‌ختی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانه‌وه به لێشاو ڕوی تێده‌كه‌ن".
تیمی پشتیوانی مامۆستایانی مانگرتوی سلێمانی داوا له موچه‌خۆرانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه بكه‌ن بۆ پشتیوانی كرداری له مانگرتوانی "خێمه‌ی شكۆ" كه 11 ڕۆژ له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له سلێمانی مانیان له خواردن و خواردنه‌وه گرتوه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا ئایا ئه‌گه‌ر رێگریان لێكرا له‌وه‌ی بچنه هه‌ولێر، چی ده‌كه‌ن؟ تیمی پشتیوانی مامۆستایانی مانگرتوی سلێمانی ده‌ڵێت، "له هه‌ر شوێنێكدا رێگریمان لێبكه‌ن ئه‌و شه‌قامه داده‌خه‌ین و رێگه‌ی هه‌ولێر بۆ ناوچه‌كانی دیكه ده‌گرین".
