سودانی: 12 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ وەزارەتەکان و پارێزگاکان لە ساڵی 2024 دا خەرجکراوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی خەرجکردنی 12 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ وەزارەتەکان و پارێزگاکان لە ساڵی 2024دا پشتڕاست دەکاتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە سەرپەرشتی کۆنفرانسی چاودێری ناوخۆیی کرد، کە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵییەوە لەژێر دروشمی "چاودێری هێڵی یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پتەوکردنی شەفافیەتە" رێکخرا.
سەرۆک وەزیران لە وتارێکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لە کۆنفرانسەکە پەرەپێدانی کاری چاودێری ناوخۆ و چەسپاندنی شەفافییەتە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکاندا، بەگوێرەی ئامانجی یەکەمی کاری بەرنامەی حکومەت کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێوەری سەرەکییە بۆ باوەڕی هاووڵاتیان بە سیستەم و پرۆسەی سیاسی بە تەواوی و ئاماژەی بە گرنگی چاودێری ناوخۆیی کرد، ئەو سیستەمەیە کە کاری دەزگا و ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی دەکات، ئەمەش مانای بیروکراسی و ئاستەنگی نییە بەڵکو ڕێگایەکی ڕاستگۆیانە و شەفافە و مامەڵە لەگەڵ یاسا و ڕۆح و ئامانجەکانی دەکات، پێش ئەوەی ڕێنماییەکانی جێبەجێ بکرێت.
سودانی جەختی لەوە کردەوە ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا لەلایەن مەرجەعییەتی باڵاوە دەرچوو، جدیەتی حکومەت دەسەلمێنێت لە کردنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ئەولەویەتی خۆیدا و لادان لەو ڕێبازە کاریگەری دەبێت لەسەر جێبەجێکردنی بەرژەوەندییەکانی تر لە بەرەنگاربوونەوەی بێکاری و ڕەخساندنی هەلی کار و چاکسازی ئابووری و خزمەتگوزارییەکان.
ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە لە کۆنفرانسەکە:
? چاودێری ناوخۆیی بەربەستی یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە بۆ پاراستنی دامودەزگاکانی حکومەت و یەکپارچەیی کارەکانی.
? 12 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ وەزارەتەکان و پارێزگاکان لە ساڵی 2024 دا خەرجکراوە.
? ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەدەستهاتووە هیوا و متمانە بە هاوڵاتیان و گەشبینی بە دەوڵەت بەخشی و وڵات لەسەر ڕێچکەی ڕاستە.
? گەندەڵی وەک ڤایرۆس وایە و خۆی دەگۆڕێت و خۆی دەگونجێنێت لەبەر ڕۆشنایی ئەو کارانەی کە دەزگا یاساییەکان دەیگرنەبەر.
? ئێمە چارەسەری یەکلاکەرەوەمان لە کارەکانی حکومەتدا بە شەفافییەت و ڕوونی تەواو و لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەووی گەندەڵیدا داڕشتووە.
? پرسی پشتیوانیکردن لە چاودێری ناوخۆیی و پەرەپێدانی کارەکانیمان کردۆتە پێشەوەی بازنەکانی چوارچێوەی بەرنامەی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی.
? ئاستی چاودێری ناوخۆیی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بەرز کراونەتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کارەکانیان بۆ بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی بەتەواوی بەهێز دەکرێت.
? بەردەوام بووین لە دۆزینەوەی یاسا بەگوێرەی ماددەی (108) بۆ ڕێکخستنی کاری بەڕێوەبەرایەتیەکان و بەرزکردنەوەی سەربەخۆییان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا.
? پشتگیری لە پێشنیارەکانی کۆنفرانسی یەکەمی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکەین، بەتایبەتی بەهێزکردنی کاری بەشەکانی چاودێری ناوخۆ بە سەرچاوەی مرۆیی و لێهاتووی.
? هەڵسەنگاندنی بەردەوامی ئەدای خاوەن کارە باڵاکان پێویستە بۆ دڵنیابوون لە کاریگەری و ئەدای دامەزراوەکانی حکومەت بەمەبەستی ڕێگریکردن لە گەندەڵی.
?داوامان کرد خێراتر بکرێت لە چارەسەرکردن و تەواوکردنی زانیاری و سکاڵا و کەیسەکانی تاوان، لە ماوەی یاسایی دیاریکراودا.
? جەخت لەسەر بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی پەیوەست بە ڕای گشتی و گەندەڵی زۆر و بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت دەکەینەوە بۆ سەپاندنی سزای یاسایی بەسەر تۆمەتباراندا.
? جەخت لەسەر بەهێزکردنی متمانە بە ڕێوشوێنەکانی بەرپرسیارێتی دەکەینەوە، بۆ دڵنیابوون لە بەدەستهێنانی بەربەستی گشتی.
? جەخت لەسەر کاری هاوبەش دەکەینەوە بۆ گۆڕینی دەستپاکی بۆ کەلتوورێکی کۆمەڵایەتی و گەندەڵی لەناو کۆمەڵگادا نکۆڵی لێ بکرێت.
? پشتگیری هەموو ئەو هەوڵانەمان کرد کە وردەکاری بچووکی گەندەڵی ئاشکرا کرد و بووە هۆی گەڕاندنەوەی بڕێکی زۆر لە سامانئ گشتی.
? گەڕاندنەوەی داواکراو و پارە تاڵانکراوەکانمان وەک مەرجێک لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانمان داناوە.
? پشتیوانی لە دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسەکەتان و هەموو هەوڵە نیشتمانییە پیرۆزەکان دەکەین لەجێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی سامانی عێراقییەکاندا.
