یه‌كگرتوو: پشتیوانى ته‌واو له مانگرتن و خۆپیشاندانی ماموستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ين
فراكسیۆنى یه‌كگرتوو رایگه‌یاند، پشتیوانى ته‌واو له مانگرتن و خۆپیشاندانی ماموستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن، پێیان وایه داواكاریه‌كانیان زۆر ڕه‌وایه و داوا له‌هه‌موو چین و توێژه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن پشتگیری له مانگرتوان بكه‌ن و به‌شداری كارا له خۆپیشاندانه مه‌ده‌نیه‌كان بكه‌ن.
فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پێویسته به‌زوترین كات حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر داواكانی مانگرتووان و خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات و چیتر بێباكانه مامه‌ڵه نه‌كات، له‌هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه له‌گیانی مانگرتووان كه‌ماوه‌ی زیاتر له 12 ڕۆژه له‌و كه‌ش و هه‌واسارده‌دا له‌ژێر خه‌یمه مانیان له‌خواردن گرتووه و ته‌ندروستیان له‌مه‌ترسیدایه و بێویسته حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر خۆی نه‌دزێته‌وه له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی دوانزه كه به‌دڵنیاییه‌وه پاره‌ی پێویستی له‌به‌ر ده‌سته بۆ دابه‌شكردنی موچه.
فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئیدانه‌ی هه‌ر ڕێگریه‌ك له‌خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
