میسر لێدوانەکانی ئیسرائیل دژی سعودیە شەرمەزار دەکات بە پێشێلکردنی سەروەری سعودیە ناودەبات
کۆماری میسری عەرەبی ئیدانەی لێدوانی شەڕانگێزانەی ئیسرائیلی لە دژی شانشینی سعودیە کرد.
میسر "ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانی ئیسرائیل بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لەسەر خاکی سعودیە" دووپاتکردەوە و بە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی سەروەری شانشینی و پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێساکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانی زانی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاسایشی شانشینی سعودیە و ڕێزگرتن لە سەروەرییەکەی هێڵێکی سوورە کە میسر ڕێگە نادات پێشێل بکرێت"، ئاماژەی بەوەشکرد، "سەقامگیری شانشینی سعودیە و ئاسایشی نیشتمانی لە ناوەڕۆکی ئاسایش و سەقامگیری میسر و وڵاتانی عەرەبیدایە و هیچ سازشێک لەسەر ئەوە نییە".
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە "بەیاننامەکانی ئيسرائيل دژ بە شانشینی سعودیە سەرپێچییەکی سەرزەنشتکراو و هێرشکردنە سەر هەموو نۆرمەکانی دیپلۆماسی دامەزراو و هێرشکردنە سەر سەروەری شانشینی سعودیە و بۆ سەر مافە ڕەوا و زەوتنەکراوەکانی گەلی فەلەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان لەسەر هەموو خاکی نیشتمانی خۆیان لە کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە و قودسی ڕۆژهەڵات بەپێی هێڵەکانی ٤ی حوزەیرانی ١٩٦٧."
میسر "پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ شانشینی سعودیە لە دژی ئەم لێدوانە بێباکانە دەربڕی و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بە تەواوی ئیدانە وشەرمەزاری بکەن".
