ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا دەکەن بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە "تیرۆریست" بناسرێنرێن
ژمارەیەک ئەندام كۆنگرێسی ئەمریكا داوا دەكەن، بەشێك لە گروپە چەکدارەکان و كەسایەتییەكانی عێراق، بە "تیرۆریست" بناسرێنرێن، کە لەنێویاندا ڕێکخراوی بەدر هەیە.
جۆ ویڵسۆن ، كۆنگرێسمانی كۆمارییەكان، نوسراوێکی فەڕمی بڵاوکردوەتەوە، کە واژۆی ١٢ کۆنگرێسمانی لەسەرە و تێدا داوا کراوە، بەشێک لە گروپە چەکدارەکان و كەسایەتییەكانی عێراق بە "تیرۆریست" بناسرێنرێن، بەو پێیەی ئەو گروپانە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و بە بەردەوامی هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا.
لە نوسراوەکەدا جگەلە ڕێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتیی هادری عامری، ئاماژە بە ناوی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کراوە، کە سەرکردەیەکی دیاری ڕێکخراوی بەدرە لەگەڵ هەر یەک لە گروپەکانی حیزبوڵا و نوجەبا و كەتایبی جوندولئیمام و كەتایبی سەید شوهەدا، لەگەڵ سریەی جیهاد و سریەی خۆراسانی، کە داوا کراوە وەک "تیرۆریست" بناسرێنرێن.
لەبەشێکی تری نوسراوەکەدا ئەوەش هاتوە: لە دو ساڵی ڕابردودا ئەو گروپانە زیاتر لە ١٧٠ جار هێرشیان کردوتەوە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و بونەتە مەترسی.
