بارزانی بەشداری لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران ، لە دوبەی، بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات و لەگەڵ چەندان سەرکردە و بەرپرسی وڵاتان کۆ دەبێتەوە.
حکوومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی، بەرەو ئیمارات بە ڕێ کەوت، بۆ بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان."
ههروهها له راگهیندراوهكهدا ئاماژه بهوهیش كراوه كه شاندی یاوهری بارزانی ههریهكه له قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران دهبێت.
له راگهینداوهكهدا ئەوەش خراوەتە ڕوو "لەم دیدارانەدا، گفتوگۆ، لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵات و لایەنە بەشداربووەکانی لووتکەکە و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەش، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی و گەشەپێدان دەکرێت، ئەمە جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە."
ئاماژه بۆ ئهوهیش كراوهكه "بەشداریی شاندی هەرێم، بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەشداریی چالاکانەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانس و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەر و هاوبەشێکی کاریگەر و جێی متمانە لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا."
