دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا كە تانەدان لە یاسا مشتومڕاوییەکان ڕەت بکاتەوە
دادگەی فیدراڵی عێراق، لەبارەی هەر سێ یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکەی، باری هەمواری باری کەسی و لێبوردنی گشتی بڕیاریدا بەوەی راگرتنەکە هەڵبوەشێتەوە و یاساکان جێبەجێ بکرێن
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیاریدا كە تانەدان لە یاسای لێبوردنی گشتی، باری کەسی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی بۆ خاوەنەکەی ڕەت بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری داوە بە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەوڵەت بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی یاساکانی لێبوردنی گشتی، باری کەسی و موڵک و ماڵی بۆ خاوەنەکەی.
دادوەر جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لەمیانەی بەڕێوەچونی دانیشتنەكەدا ڕایگەیاند، نابێت هیچ یاسایەک دەربکرێت کە لەگەڵ دەستوری عێراقدا ناكۆك بێت.
دەشڵێت، "بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی بەهیچ شێوەیەك تانەیان لێنادرێت و شیاوی ڕەەتكردنەوە نین و دەبێت جێبەجێ بكرێن لەلایەن تەواوی دەسەڵاتەكانی عێراقەوە".
