دوای هەڵوەشاندنەوەی فەرمانسالاری.. مەشهەدانی پیرۆزبایی لە بێتاوانەکانی ناو زیندانەکان دەکات
دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانی پێشووی سالاری بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی هەڵوەشاندەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی لە "خەڵکی بێتاوان لە زیندانەکان و ئەوانەی چاوەڕێیان دەکەن کرد".
مەشهەدانی لە بەیاننامەیەکدا کە دەست (موتەڵع) کەوتووە ڕایگەیاندووە، "پیرۆزبایی دەکەین لە بێتاوانەکانی ناو زیندانەکان و ئەوانەی چاوەڕێیان دەکەن ، ستایش بۆ خوای گەورە، وەک چۆن بەڵێنمان بە دایکی بێتاوانەکان دا، دوای ئەوەی هاواری ئەوانەی لە زیندانەکاندا پێمانگەیشت، کارمان کرد لەناو پەرلەمان بۆ بەدەستهێنانی کۆدەنگی سیاسی بۆ دەرکردنی یاسای لێبوردنی گشتی، و ستایش بۆ خوای گەورە سەرکەوتوو بووین لەو هەنگاوەی کەسانی تر شکستیان هێنا و ئامانجی خوازراومان بەدەستهێنا بە دەنگدان لەسەری و دواتر جێبەجێکردنی."
ئاماژەی بەوەشکرد، "پیرۆزبایی دەکەین لە بێتاوانەکان و ئەوانەی چاوەڕێیان دەکەن،ئەمەش دەرفەتێکە بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی ئازاد و بەشداریکردن لە بنیاتنانی وڵات و پاراستنی سەقامگیرییەکەی".
پێشتر ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا ئەو تانەیەی کە لە دژی یاساکانی لێبوردنی گشتی و باری کەسی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی تۆمارکراوە، ڕەتبکاتەوە، هەروەها فەرمانسالاری بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنیان هەڵبوەشێنێتەوە.
